85
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٦ی ساڵی خه‌ڵكی گوندی “دیزه‌ج دۆڵ”ی سه‌ر به شاری ورمێ به ناوی “یووسف شاروێرانی” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “یووسف شاروێڕانی” له كارخانه‌ی سیمانی ورمێ كاری كردووه و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی ٨ متری به‌ربووه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ئه‌و كرێكاره خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه.