گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ مه‌ریوان

شه‌وی شه‌ممه‌ ٧ی به‌فرانبار، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی گۆگجه‌ی سه‌ر به‌ ناوشه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان به‌ ناوی مۆبین دارایی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، مۆبین دارایی پیشه‌یی كرێكاری بیناسازی بووه‌ و له‌ كاتی كاركردن دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ساڵانه‌ ده‌بێته هۆی قوربانی بوونی ده‌یان كرێكار له‌ ئێران. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، یه‌ك ملیۆن كرێكاری بیناسازی له‌ بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بێبه‌شن و به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كرێكارانی ئه‌و به‌شه‌ هیچ كات جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net