20
ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كرێكارێكی شاغڵ له مه‌عده‌نی زێڕی قوروه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار هات و گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێك به ناوی ڕه‌زا ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، له كاتی كاركردن له سه‌ر ماشێنی به‌ردشكێن به هۆی به‌ربوونی فه‌نه‌ر و به‌ركه‌وتنی زه‌ربه‌ی سه‌خت گیانی له‌ده‌ست داوه. ئه‌مه دووهه‌مین كرێكاره كه له‌و مه‌عده‌نه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی ده‌بێته قوربانی و مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵیش كرێكارێكی دیكه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی لۆدێر گیانی له‌ده‌ست دابوو.