114
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به ناوی “كه‌یوان بێهزادی” له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی گیای به‌هاری به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “كه‌یوان بێهزادی” خه‌ڵكی گوندی “خه‌ڕاجیان”ی سه‌ر به شاری ڕه‌وانسه‌ر بووه و ڕۆژی دووشه‌ممه كه ڕۆژی پشوودانی بووه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گیای به‌هاری سه‌ردانی چیاكانی “ته‌نگی نه‌هاڵ”ی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌ی به‌دوای چه‌ند ڕۆژ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.