گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناو و برای كادر و ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سه‌قز

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی خه‌رمانان،كاك سه‌یفوڵڵا غه‌فاریكه‌سایه‌تی خۆشناو و چالاكای مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئاوایی باشبڵاغی سه‌ر به‌ شاری سه‌قز، به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانی به‌خت كرد.

کاک سەیفوڵا لە ناو دۆست و کەسوکار و خەڵکی ناوچەكە کەسایەتییه‌کی زۆر خۆشەویست و جەماوەری بوو و هەمیشە و لە هەموو ڕووداوەکانی شاری سەقز و نیشتمان، هەڵویستی باش و ئازادیخوازانەی هەبوو، هەروەها زۆر بوێر و ئازا و چاونەترس لە مەراسمەکاندا دەردەکەوت و قسەی خۆی دەکرد. لە مەراسمی نەورۆزی ئەمساڵدا  لە شاری سەقز شێعری مامۆستا قانێع  دەخوێنێتەوە و پاشان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و اره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. کاک سەیفوڵا برای گیانبەختکردوو کاک خالیدی ئازیز ئەندامی تەشکیلاتی کۆمەڵە و هەروه‌ها برازای خۆشەویستی گیانبەختکردوو کاک حامید محەممەدی کادر و پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو.  بەم بۆنەوه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه‌ سەرەخۆشی خۆمان، ئاراستەی  بنەماڵەی ئازیزی ده‌كه‌ین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net