ئه‌شكان حه‌نیفی، كوڕی زینا فه‌ره‌یدوونیان، موعه‌لیمی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی قوروه له كاتی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی دایكی له دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
پێشتر زینا فه‌ره‌یدوونیان له دوو په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا به زیاتر له ١٣ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و سێ ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرابوو. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌شكان حه‌نیفی كوڕی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه سه‌ردانی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ی كردووه به‌ڵام له ژێر گوشاری سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی دا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كچێكی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به ناوی بیتا گیانی له‌ده‌ست دابوو و ئێستا بۆ جارێكی دیكه داغدار بووه.