6
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كچێكی گه‌نجی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی ئه‌وڤین ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ست داوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌وڤین به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری لووت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمامی ئه‌و شاره‌ی كردووه، به‌ڵام له ژێر تیغی نه‌شته‌رگه‌ری دا چووه‌ته كۆما و گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بێهداشت و ده‌رمانی سه‌قز ڕایگه‌یاندووه كه قوربانی پێش نه‌شته‌رگه‌ری هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و له كاتی نه‌شته‌رگه‌ری دا تووشی كێشه بووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ڵه‌ی پزیشكی ده‌ستیپێكردووه.