25
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٦ی گوڵانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز، به ناوی “عه‌تا ڕۆسته‌م پور” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم له سنووری هەنگەژاڵی بانە، گیانی لەدەستدا.
جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له ماوەی شەش ڕۆژدا، سێ کۆڵبەری به تەقەی ڕاستەوخۆ كوشتووه. ناسناوی ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره بریتیه له:” هێمن ئەحمەدی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی سەقز، خێزاندار و باوکی منداڵێک. “جەلال سوهرابی” تەمەن ٤٣ ساڵ، خەڵکی بانه، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ. “عەتا ڕوستەم پور” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ.