ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی شاری بانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ناوچه سنوورییه‌كانی سارداو، گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه به ناوی “مه‌هدی شه‌ریفی“، پاش ته‌قه‌ی به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیم، ده‌ستبه‌جی گیانی له ده‌ستدا و پاشان ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه. شایانی باسه به هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به مه‌به‌ستی هه‌ژار كردن خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتییان ڕوو له پیشه مه‌ترسیداره‌كان ده‌كه‌ن و ده‌یان كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و كه‌وتنه خواره‌وه له به‌رزاییه‌وه گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.