گیان‌له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری سه‌رده‌شت

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی نلاسی سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ ناوی “سالار ئه‌حمه‌دی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری سه‌رده‌شت گیانی به‌ختكرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی سه‌رده‌شت كۆڵبه‌رانیان به‌ چه‌كی دووشكا داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی نلاس به‌ ناوی “سالار ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ گیانی به‌خت كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net