8
ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێك به ناوی “سه‌عدی خادمی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به هۆی هه‌ڵدێرانی كامیۆنێكی باری له گوندی “سریستان“ی پێنجوێن گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ساڵی ٢٠٢٤ زایینی‌دا لانیكه‌م ٣٤٥ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنووریه‌كان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ته‌قینه‌وه‌ی مین و كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزاییه‌وه، گیانیان به‌خت كردووه. به پێی ئاماره‌كان ٢٥٩ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان له ده‌ستداوه، كه ٢٢ كه‌سیان ته‌مه‌نیان له ژێره‌وه‌ی ١٨ ساڵ بووه.