شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی ئاوایی ده‌ره‌كی سه‌ر به شارستانی سه‌وڵاوا، به هۆی ڕنووی به‌فره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كۆڵبه‌ره به ناوی “ئه‌مین حسێنی“، به هۆی ڕنووی به‌فره‌وه له ژێر به‌فرێكی زۆردا گیری خواردووه و گیانی له‌ده‌ستداوه. ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به هه‌ڵمه‌تی كۆڵبه‌رانی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی كراوه. جێگای ئاماژه‌یه به بۆنه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له كوردستان، خه‌ڵك بۆ دابینكردنی ژیانیان ناچار به هه‌ڵبژاردنی پیشه‌ی كۆڵبه‌رین، كه به‌و هۆیه‌وه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ته‌قینه‌وه پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق و ڕوودانی كاره‌ساتێك وه‌كوو ڕنووی به‌فر یان سه‌رما، گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.