ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٣ و ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی بله‌بزانی پاوه به ناوی “عه‌تا حسێنی” پاش ٩ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان گیانی به‌ختكرد و دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د نه‌بی زاده‌گان” و “سه‌عدی حسێنی” به لێدان و ته‌قه‌ی ڕسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی عێراق و ئێران له سه‌رحه‌دی بانه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، “عه‌تا حسێنی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كرابوو، پاش ٩ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌كانی پاوه و كرماشان گیانی له پێناو دابینكردنی پارویه‌ك نان به‌خت كردووه. هه‌مان ڕۆژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “ئه‌حمه‌د نه‌بی زاده‌گان” پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی عێراق له مه‌رزی كێله‌ی بانه، به هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌وه به‌سه‌ختی بریندار كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “سه‌رعدی حسێنی” له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.