
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی كرۆڤ، له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاری نه‌یشابوور، لانیكه‌م ٣٠ هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكردووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاری نه‌یشابوور، خۆپێشانده‌ران و ته‌نانه‌ت كه‌سانی دیكه‌ش كه به‌شداریان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا نه‌كردووه و به ته‌نیا له ده‌ره‌وه بوون، بوون به ئامانجی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیم و له ئه‌نجامدا ٣٠ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه، خه‌ڵكی ئه‌و شاره سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی ڕژیم و جه‌نایه‌ته‌كانی، به‌رده‌وام بوون له ناڕه‌زایه‌تی و به ئاگردانی چه‌ندین ناوه‌ندی حكومه‌ت، ئه‌وه‌یان به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌لماندووه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم، له ئاواته‌كانیان واز ناهێنن.