4

به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ٦٠ شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی به هۆی بارینی به‌فر گیانیان له ده‌ستداوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاماره‌كان به‌رزتر ببنه‌وه.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئیداره‌ی میللی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته مرۆییه‌كانی حكومه‌تی تاڵبان، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایگه‌یاندووه كه به هۆی بارینی به‌فر و هه‌روه‌ها نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی ژیان له ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته، لانیكه‌م ٦٠ كه‌س به هۆی بارینی به‌فر و سه‌رما گیانیان له ده‌ستداوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆرتر، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدراوان زۆرتر ببێته‌وه.