9
له ڕۆژانی ڕابردوودا، منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی كیان، له كاتی نه‌شته‌رگه‌ری له مه‌ته‌بی ددانپزیشكی چووه كۆما و پاشان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، باوكی كیان به مه‌به‌ستی چاكسازی ددانی ڕۆڵه‌كه‌ی، ناوبراوی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قائیمی ئیلام گواستووه‌ته‌وه. كاتێك پزێشكی مه‌ته‌به‌كه كیانی بێهۆش كردووه ئیتر هه‌ڵنه‌ستاوه‌ته‌وه و چووه‌ته كۆما و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی پزیشكی بسپۆڕ له شاره بچووكه‌كان، كه‌می ئیمكاناتی ده‌رمانی، گرانی خزمه‌تگوزاری پزیشكی، نبوونی بیمه و ده‌رمانی بێ كۆاڵێتی گیانی خه‌ڵكی ئێرانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی خه‌ڵك نادات.