گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، منداڵێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵی به‌لووچ به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ و به‌ بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئۆتۆمبیلێكی سووختبه‌رانی به‌لووچ له‌ گوندیتاهرووییسه‌ر به‌ شارستانی سیریكی سیستان و به‌لوچستان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دراوه‌ته‌وه‌ به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ به‌ هۆیه‌وه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ به‌ ناویئه‌میرعه‌لی نووری زاده‌“‌ به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی گولله‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ پاش گیانبه‌ختكردنی ئه‌و منداڵه‌، تێكهه‌ڵچوونێكی سه‌خت له‌ نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا ڕوویدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ هێزه‌كانی ڕژیم ناچار به‌ پاشه‌كه‌شه‌ كراون و هاوكات لانیكه‌م دوو ئۆتۆمبیلی ئه‌و هێزانه‌ له‌ ئاگردا سووتان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net