10
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شه‌نگال به ناوی “كه‌ریم هێجی شه‌رۆ” به‌هۆی بۆردوومانی ئه‌و ناوچه‌یه گیانی به‌خت كرد.
ڕۆژی ڕابردوو، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداری شه‌نگال ڕایگه‌یاند كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا شوێنی نیشته‌جێبوونی عه‌شیره‌تی زه‌ندینی بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كه‌نجێك به ناوی “كه‌ریم هێجی شه‌رۆ” گیانی له‌ده‌ست دا. له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به سووڕانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی فڕۆكه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی شه‌نگال دا كراوه.