
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری “كوهده‌شت” سه‌ر به پارێزگای لۆڕستان، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “ڕه‌زا ئادینوهند” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، كاتی سه‌یران له سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته‌وه به‌ر ده‌سڕێژی گولله و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. ناوبراو پاش تێپه‌ڕاندنی سێ ڕۆژ له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوربانییه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی سزا دانی تاوانبارانی ئه‌م جه‌نایه‌ته به‌رده‌وام ئه‌بن له دادخوازی و ناڕه‌زایه‌تی دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی.