گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری تاران به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری تاران، له‌ گه‌ڕه‌كی تهرانپارس به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویسادق ئه‌شته‌ریله‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا، هێرشی چه‌كداری كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ له‌ ژێر چاودێریدا بووه‌. هاوكات ١٥ شارومه‌ندی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌‌م دۆسیه‌یه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌موو كات به‌مه‌به‌ستی پاساو كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی، جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسییه‌ك له‌ ئارادایه‌ و به‌ ناچار ته‌قه‌ی له‌ ناڕازیان كردووه‌، به‌ڵام هاوكات به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌ ده‌رده‌كه‌ون، ڕاستییه‌كه‌ به‌ ته‌واوی به‌ پێچه‌وانه‌ی وته‌كانی ڕژیمه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net