گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك له‌ كه‌هنوج به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی  هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكیعه‌نبه‌ر  ئابادسه‌ر به‌ پارێزگای كرمان، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به‌ بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه‌ به‌ ناسناویئێرشاد فه‌رامه‌رزیبه‌ بیانووی بوونی باری قاچاخ، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ جاده‌یپوزه‌سه‌ر به‌ شارستانی كه‌هنوج، دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ و به‌ هۆی ئاگر گرتنی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی، ئه‌و هاووڵاتییه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ ساڵی ڕابردوو به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ئێران، لانیكه‌م ١٦٣ هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ ٣٢١ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net