گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ١٠٠ نه‌خۆش به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمان

به‌دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی، له‌ ساڵی ٩٧ی هه‌تاویه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، هه‌زار و سه‌د تووشبووی نه‌خۆشی تالاسمی به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

له‌ ئێستادا نزیكه‌ی ٢٣ هزار تووشبووی تالاسمی له‌ ئێران ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا، هه‌زار و سه‌د كه‌س به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. پێش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان، ساڵانه زیاتر له‌ ٤٠ تووشبووی تالاسمی له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ست ئه‌دا، به‌ڵام پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌حریمه‌كان، واته له‌ ڕۆژی ١٨ی گوڵانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی تا به‌ ئه‌مڕۆ، ئاماری قوربانیان شه‌ش هێنده‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ساڵانه ٢٦٠ نه‌خۆش به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. جیگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ٢٠٠ كه‌س له‌ قوربانیان منداڵ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net