4

له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه، ٤ و ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ١٦ كرێكار بریندار و كرێكارێك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێك به ناسناوی “سابر گوڵمحه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ و شاغڵ له ئیداره‌ی ڕاهسازی، له جادده‌ی نێوان شاره‌كانی بۆكان و سه‌قز، به هۆی پێكدادانی ڕۆله‌ری ئۆتۆمبیلی ڕاهسازی گیانی له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ١٦ كرێكاری دیكه له شاری كه‌ره‌ج به هۆی پێكدادانی سرویسی هاتوچۆی كرێكاران له‌گه‌ڵ پاسێكی دیكه، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.شایانی باسه دۆخی ته‌ندروستی چه‌ند كه‌سێك له برینداران، له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ی گیانیان له ده‌ست بده‌ن.