له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج كرێكار له شاره‌كانی ورمێ، خۆڕه‌م ئاوا، ئاودانان و ڕه‌شت به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتوون و به‌وهۆیه‌وه چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و كرێكارێك به‌سه‌ختی بریندار بووه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ جۆزه‌ردان، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی گوندی “قونی” سه‌ر به ناوچه‌ی سومای برادۆستی ورمێ به ناوی “ئه‌كبه‌ر مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه. ڕۆژی سێشه‌ممه كهشاورزێكی خه‌ڵكی گوندی “سیاخانی” سه‌ر به شاری ئاودانان به ناوی “ئه‌میر محه‌ممه‌دی” له كاتی كاركردن تووشی ڕووداوه هاتووه و به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆره‌كه‌ی گیانی له ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو كرێكار له شاری خۆڕه‌م ئاوا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێكی ساختمانی به‌ربووه‌ته نێو چاڵی ئاسانسۆڕ و گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی سه‌راو چهنگایی به ناوی “میلاد كه‌ماڵی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی شمشی ئاسن به‌سه‌ریدا گیانی به‌خت كردووه. له شاری ڕه‌شت، كرێكارێكی بیناسازی له نهۆمی دووهه‌می ساختمانێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بووه.