گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ تووشبووی نه‌خۆشی “اس.ام.ای” به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ئه‌نجومه‌نی دیسترۆفی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: ١٠ منداڵی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی “اس.ام.ای” به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

“ڕامه‌ك حه‌یده‌ری” به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی دیسترۆفی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ وێڕای تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ له‌ به‌ڵێنه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت بۆ بڵاوكردنی ده‌رمان به‌ سه‌ر تووشبووانی نه‌خۆشی “اس.ام.ای”، جێگری وه‌زیری بێهداشت كاریگه‌ربوونی ده‌رمانه‌كه‌ی ڕه‌د كردۆته‌وه‌ و هیچ ده‌رمانێكی ئێرانی ساز نه‌كراوه‌ هه‌مووی درۆ بووه‌ و ده‌رمانێكیش هاورده‌ نه‌كراوه‌. ناوبراو نامه‌ی جێگیری وه‌زیری بێهداشتی وه‌كوو بیانوویه‌ك بۆ بڕینی ده‌رمانی تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ناو بردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی ئیهمالی ده‌وڵه‌ت، ١٠ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net