گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ كرێكار له‌ ساڵی ڕابردوو له‌ چوارمه‌حال و به‌ختیاری

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی ئیداره‌ی ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی گوڵان ڕایگه‌یاند: له‌ ڕووداوكانی كاری ساڵی ڕابردوو له‌و پارێزگایه‌، به‌ لانیكه‌م ده‌ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌ ئوستانه كه‌م داهاته‌كانی ئێرانه و خه‌ڵكێكی هه‌ژاری هه‌یه‌، نه‌بوونی ژێرخانه‌كانی ئابووری و خزمه‌تگوزاری، دابین نه‌كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی بووه‌ته‌ هۆی ڕوودانی ده‌یان ڕووداوی كار. ساڵی ڕابردوو به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌و پارێزگایه‌، ده‌ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین كرێكاری دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net