68
له ڕۆژانی ڕابردوودا، گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه‌ی شیركه‌تی ده‌رمانسازی سامنی سه‌ر به ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی ئاشكرا كراوه كه تێدا باس له گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س به‌هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌رمانی به‌رهه‌مهێنراوی دیالیزی ئه‌و شیركه‌ت ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌رمانی تێكه‌ڵ به ئالۆمینیۆمی دیالیزی “سهناقی” كه له به‌فرانباری ساڵی ڕابردوووه به‌رهه‌م و له نێو وڵات‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژماره‌یك نه‌خۆشی دیالیزی ژاراوی كردووه و تا ئێستا ده كه‌س به‌هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ده‌رمانه گیانیان له‌ده‌ست داوه. له‌و ده كه‌سه، سێ كه‌سیان له تاران گیانیان له‌ده‌ست داوه و چوار كه‌س له ئیسفه‌هان.