5
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی مه‌ده‌نی له غه‌ززه، ١١ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی هه‌واڵه‌كان، ئۆتۆمبیلی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه كاتی تێپه‌ڕاندنی ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی، له لایه‌ن تۆپخانه‌وفرۆكه‌كانی ئیسرائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج وبه هۆیه‌وه ١١ كه‌س كه بریتی بوون له ٧ منداڵ، سێ ژن و پیاوێك، گیانیان له دسه‌تداوه. به وته‌ی خاچی سووری غه‌ززه، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا ناوچه‌كه مه‌ترسیدار بووه، تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا به سه‌ختی توانیویانه ته‌رمی گیانله‌ده‌ستدراوان له ئه‌و شوێنه وه‌ربگرن.