ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له چه‌ند قۆڵه‌وه هێرشێكی قورسی كرده سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ١٢٨ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به فڕۆكه‌ی جه‌نگی، هێلیكۆپته‌ر، تۆپخانه و په‌هباد چه‌ند ناوچه‌ی له كه‌رتی غه‌زه بۆردوومان كردووه و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا ١٢٨ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، په‌هبادێكی بۆمبڕێژكراوی ئیسڕائیل خۆی كێشاوه به نێو خێوه‌تی ئاواره‌كانی غه‌زه و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی. له ڕووداوێكی دیكه‌دا، سه‌ربازانی ئیسڕائیلی ئاواره‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌یان له كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مه‌رۆیی داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ش دا چه‌ندین كه‌س كوژرا و بریندار بوون. به پێی ئاماری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌لاینكه‌م ٨٠٠ فه‌له‌ستینی له كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل گیانیان به‌خت كردووه.