17
به‌هۆی ڕێژنه‌ی بارانی ڕۆژانی ڕابردوو له ئه‌یاله‌تی گۆجه‌راتی هندووستان، ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاتنی لافاو زیانێكی زۆری له جووتیاران و ئاژه‌ڵداران داوه و تا ئێستا ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون. ڕێكخراوی كه‌شناسی هندووستان سه‌باره‌ت به شه‌پۆلی بارانبارین له ڕۆژانی داهاتوودا هۆشداری سووری بڵاو كردووه‌ته‌وه و داوای له خه‌ڵك كردووه له ڕووباره‌كان نزیك نه‌بنه‌وه.