3
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی كنیا له قاڕه‌ی ئه‌فریقا دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن، له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا به لانیكه‌م ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كنیا له ساڵڕۆژی خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی ڕابردوو دژ به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی باجی ساڵانه ده‌ستیپێكردووه و هێزه‌كانی پۆلیس به ماشینی ئاوپاش، گازی فرمێسك‌ڕێژ و فیشه‌كی جه‌نگی بۆ تێكدانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی كنیا گیانیان له‌ده‌ست داوه به ده‌یان كه‌س بریندار بوون.