5
شۆرای بێهداشت و ئیمه‌نی كرێكارانی توركیا له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له مانگی مه‌ی ساڵی ٢٠٢٥ی زاینی دا، ١٧٧ كرێكار به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٩٥ له سه‌دی قوربانیان ئه‌ندامی ئیتحادییه كرێكارییه‌كان نه‌بوون و زۆرترین ئاماری گیانبه‌ختكردووان له مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ دا، له شاره‌كانی ئیستانبوول، ئایدین، مۆغلا و ساكاریا تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها شه‌ش كه‌س له گیانبه‌ختكردووان منداڵی كار و ٧ كه‌س په‌نابه‌ر بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له پێنج مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٥ دا به لانیكه‌م ٧٩٦ كرێكار به به‌شه‌كانی كه‌شاوه‌رزی، سه‌نعه‌ت، هاتووچۆ، مه‌عدن و بیناسازی، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان به‌خت كردووه.