12
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له سووریه، له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، ١٨ قوتابی و مامۆستای قوتابخانه له هێرشی ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان به‌خت كردووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به بۆردوومانی قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، وێزگه‌ی كاره‌با و ئاو، پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به توندی شه‌رمه‌زار كراوه. به پێی ئاماره‌كان، ١٨ قوتابی و موعه‌لیم له هێرشه‌كانی توركیا گیانیان به‌خت كردووه و ٨ كه‌سی دیكه بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.