38
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، گرووپه ئیسلامگه‌راكان له وڵاتی كۆنگۆ هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی لۆبرۆ و ٤٠ كه‌سیان كوشت.
گرووپی ئیسلامگه‌رای “هێزه‌كانی دیمۆكراتێكی یه‌كگرتوو” كه سه‌ر به داعشه و زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانی خه‌ڵكی ئۆگاندان ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه. چه‌كدارنی ئه‌و گرووپه پێشتر له گوندی مه‌سیحی نشینی ماسالا، سه‌ری ٦٠ كه‌سیان بڕیبوو. ئه‌و گرووپه له ساڵی ٩٩ی زاینی درووست كراوه و تا به ئه‌مڕۆ به‌رپرسیاره‌تی قه‌تڵی هه‌زارانی كه‌سی له ئه‌ستۆ گرتووه. شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای مانگی ژووئه‌نی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه‌وه كوژراون.