گیانله‌ده‌ستدانی ٤٨ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له‌ هووتك

 

له‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵی ڕابردوودا، به‌ لانیكه‌م ٤٨ منداڵی به‌لووچ له‌ هووته‌كه‌كانی ده‌شتیاری له‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

له‌ ساڵانی ڕابردوودا، ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی به‌ڵێنی دابوو كه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن بۆ ده‌ هه‌زار گوندی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان دابین بكات، به‌ڵام ته‌نیا ٤٠ له‌ سه‌دی پڕۆژه‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و گوندنشینان هێشتا له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ بێبه‌شن. به‌هۆی نه‌بوونی سیسته‌می لووله‌كه‌شی ئاو، منداڵانی به‌لووچ ناچارن له‌ هووته‌ك(چاڵاو) ئاو بێنن و ساڵانه‌ چه‌ند منداڵ ده‌كه‌ونه نێو گۆماوه‌كان و ده‌خنكێن یان ده‌كه‌ونه به‌ر په‌لاماری گاندۆ(تیمساح) و له‌ ناو ده‌چن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net