گیانله‌ده‌ستدانی ٤ كه‌س به‌ هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جادده‌ی كرماشان بۆ ڕوانسه‌ر

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل له‌ جۆری پراید و په‌یكان له‌ ڕێگه‌ی كرماشان بۆ ڕوانسه‌ر، ٤ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی سووتانی ئۆتۆمبیلێك له‌ ئه‌م ڕووداوەدا‌، هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسە ساڵی ڕابردوو به‌ هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جادده‌كانی ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ دۆخی ڕێگه‌وبان و ئیمه‌نی جادده‌كان، لانیكه‌م ١٩ هه‌زار و ٤٣٥ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net