38
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه، به‌له‌مه‌ی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ڕۆهێنگیایی له كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌ندۆنێزی وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی پۆلیسی ده‌ریایی ئه‌ندۆنێزی، ئه‌و به‌له‌مه هه‌ڵگری ١٥٠ په‌نابه‌ر بووه و توانیویانه ٦٩ په‌نابه‌ر كه پێكهاتبوون له ژن، پیاو و منداڵ ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام ٥٠ كه‌سی دیكه له‌و ڕووداوه گیانیان له ده‌ست داوه و هێشتا ته‌رمی به‌شێكیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.