10
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی پارێزگای كرماشان، ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌و پارێزگایه به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوودا زیادی كردووه و له ١١ مانگی ڕابردوودا، به‌لاینكه‌م ٥٣٣ كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌لیم خانی به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی كرماشان وتی: ٥٣٣ كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌و پارێزگایه گیانیان له‌ده‌ست داوه كه به‌راوه‌رد به هه‌مان كات له ساڵی ڕابردوو ١٢ قوربانی زیادی كردووه. هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا، ١٤ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بریندار بوون كه چوار هه‌زار و ٢٩٧ كه‌سیان ژن و ٩ هه‌زار و ٧٠٤ كه‌سیان پیاو بوون.