5
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، ئاگر له بینایه‌كی تیجاری له شاری ئه‌لكووتی عێراق كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ٦٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی عێراق، له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه ناخهه‌ژێنه‌دا ٦٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٤٠ كه‌س بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاندووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له چۆنیه‌تی ئه‌و ڕووداوه ده‌ستی پێكردووه.