12
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ٧ كرێكاری ئێرانی و ئه‌فغانستانی له كاتی كاركردن له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی مێهماندوویهی دامغان، به‌هۆی گازگرتووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌عده‌نی مێهماندوویه پێشتر به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی داخرابوو، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو ٧ كرێكاری ئێرانی و ئه‌فغانستانی له‌وانه خاون مه‌عده‌ن و كوڕه‌كه‌ی، به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه سه‌ردانی ئه‌و كانگهیان كرد، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا. ناسناوی ئه‌و ٧ كرێكاره بریتیه له: مورته‌زا شكاری، ئه‌حمه‌د شكاری، مێهدی گیله‌كی، هانی گیله‌كی، تهلاحسێن ئیبراهیمی، موجته‌با ئه‌كبه‌ری و عه‌لی ئیبراهیمی.