97
پۆلیسی ئالبانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلك بۆ نێو دۆڵێك له ناوچه‌یه‌كی كوێستانی، ٨ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی پۆلیسی ئالبانی، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بووه و ٨ پهنابهرهكهی دیكه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا بوون و لێكهوڵینهوهكان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه. شایانی باسه كه ساڵانه به ده‌یان په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له ڕێگای گه‌یشتن به ئورووپا گیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.