74
“ساناز جه‌لیلی” په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ئێران پاش ٧ ساڵ مانه‌وه له توركیا و ڕه‌دبوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه، له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ساناز جه‌لیلی” ماوه‌ی ٧ ساڵه كه چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مافی شارومه‌ندی توركیا بووه، به‌ڵام داخوازییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌وه ڕه‌د كراوه و به‌رپرسانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به ناوبراویان ڕاگه‌یاندووه كه به زوویی دیپۆرتی ئێران ده‌كرێت. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ساناز له ترسی ڕاده‌ستكردنی به كۆماری ئیسلامی، له ڕێگه‌ی هه‌ڵدانی خۆی له بینایه‌كی سێ نهۆمی كۆتایی به ژیانی هێناوه.