له ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌نابه‌رێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوی محه‌مه‌ممه‌د شه‌مسه‌دین ئیسماعیلی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، له زیندانی دیاربه‌كر به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٤٥ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر محه‌ممه‌د شه‌مسه‌دین ئیسماعیلی له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ژماره ٢ی دیاربه‌كر ڕاگوێزرا. ڕۆژی ٢٩ی مه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه به شێوه‌ی گوماناوی له زیندانی دیاربه‌كر گیانی له‌ده‌ست داوه و ڕۆژی ٥ی ژووئه‌ن، ترمهكهی ڕاده‌ستی پۆلیسی سنووری وان كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، محه‌ممه‌د پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران ته‌نیا یه‌ك په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا گرتووه و ڕایگه‌یاندووه كه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه. ئێستا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له سنووری وان چاو‌ڕێی وه‌رگرتنی ته‌رمه‌ی ڕۆڵه‌كه‌یانن، به‌ڵام پۆلیسی توركیا له ڕاده‌ستكردنی ته‌رمی محه‌ممه‌د به بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆده‌بوێرێت.