گیانله‌ده‌ستدانی چواره‌مین به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌دا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، به‌ هۆی گوشاری به‌رپرسان و هێزه‌كانی ڕژیم له‌ زیندان، كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناسناویمێهراد ئه‌حمه‌دی نژادپاش هه‌وڵدانی بۆ خۆكوژی، ڕه‌وانه‌ی نه‌ۆشخانه‌ كرا، به‌ڵام به‌ هۆی ده‌ره‌نگ گه‌یشتنی له‌ ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌دا گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیهادی ڕه‌زایی، عه‌لی میرزا نیازی و ئه‌بولفه‌زل حسێنیله‌ زیندانه‌كانیقزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، مه‌لایر و وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، كۆتاییان به‌ ژیانیان هێنا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net