36
ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی ماهاتای قامیشلوو و به‌وهۆیه‌وه چوار ئه‌ندامی ئاسایش گیانیان له‌ده‌ستدا.
بۆردوومانی سیستماتیكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه درێژه‌ی هه‌یه و به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی، بنكه‌یێكی هێزه‌كانی ئاسایش له شاری قامیشلوو له‌لایه‌ن په‌هبادێكی توركیاوه بۆروومان كرا، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو. بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، وێڕای زیانی گیانی، ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ناو بردووه و ژیانی هه‌زاران كه‌سی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.