62
به‌یانی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ر له شارستانی ڕاسه‌ك، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئۆتۆمبێلی ئه‌و چوار سووختبه‌ره له كاتی هه‌ڵهاتن له ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیم بهریهككهتوون و ده‌ستبه‌جێ ئاگریان گرتووه. به‌هۆی ئه‌و پێكدادانه، چوار سووختبه‌ری گه‌نج گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “مه‌تین دامه‌ن پاره” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “حاسڵ جه‌دگاڵ” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ.