2
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی ١٢ ڕۆژ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران، چوار پزیشكی بسپۆڕ و ٤ كارمه‌ندی مانگی سوور گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئێران، له هێرشه‌كانی ئیسسڕائیل بۆ سه‌ر تاران سێ نه‌خۆشخانه، ئامبۆلانس و ڕێكخراوی مانگی سوور كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه چوار كارمه‌ندی مانگی سوور له كاتی ڕزگاركردنی خه‌ڵك له ژێر داروپه‌ردوودا گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها چوار پزیشك به ناوه‌كانی دكتۆر محه‌ممه‌دحسێن عه‌زیزی(بسپۆڕی گوێ، حه‌ڵق و بینی)، دكتۆر زۆهره ڕه‌سووڵی(بسپۆڕی ژنان و منداڵ بوون)، دكتۆر مه‌رزیه عه‌سگه‌ری( بسپۆڕی منداڵان) و دكتۆر مه‌ریه‌م حه‌جاری ده‌وابسه‌ری(ددانپزیشك) گیانیان به‌خت كردووه.