“ئالان عه‌لی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی پێنجوێنی باشووری كوردستان، به هۆی برینداربوونی له چالاكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه گیانی له ده‌ستدا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٦ی خه‌رمانانی ئه‌وساڵ، به هۆی ئاگر گرتنی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی پێنجوێن له باشووری كوردستان، چووبوە ئه‌و ناوچه‌یه و وه‌ك كه‌سێكی خۆبه‌خش به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا كرد، به‌ڵام له كاتی چالاكییه‌كاندا به‌شێكی زۆر له جه‌سته‌ی له ئاگره‌كه‌دا سووتا و پاشان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. ئه‌و هاووڵاتییه ڕۆژی ڕابردوو، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵی پزیشكەکان، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكرد. شایانی باسه له ئه‌و ڕووداوه‌دا هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش بریندار ببوو، كه ئه‌ویش دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.