ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گوڵان، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “حه‌فیز ڕه‌خشانی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ به‌هۆی بێبه‌ریكردن له ده‌رمان و به شێوه‌ی گوماناوی له زیندانی زاهدان گیانی له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی حه‌فیز ڕه‌خشانی، ئه‌و شارومه‌نده سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی دزی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو. ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رپرسانی زیندانی زاهدان په‌یوه‌ندیان به بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌خشانیه‌وه گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه كوڕه‌كه‌تان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی گیانی له‌ده‌ست داوه. كه‌س و كاری ئه‌و به‌ندكراوه به ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیان وتووه كه حه‌فیز پێشینه‌ی هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه و سكاڵا له سه‌ر به‌رپرسانی زیندان تۆمار ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه پێشتریش دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی جه‌مشید گورگیچ و یووسف ڕه‌خشانی به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له زیندانی زاهدان گیانیان له‌ده‌ست دابوو.