ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٤، به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین به هۆی بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان، به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی گیانی له دستدا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه به ناوی “سودابه ئه‌سه‌دی“، به تۆمه‌تی “ماڵی” له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان ئه‌و به‌ندكراوه سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و داخوازی پزیشكی زیندان بۆ ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندانه‌كانی ڕژیم به گیان و ته‌ندروستی زیندانیان، دره‌نگڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و به هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه به‌رپرسانی زیندان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سه‌باره‌ت به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه بێده‌نگ بوون، هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی بڵاو بووه‌ته‌وه و هێشتا له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه‌وه به فه‌رمی ڕانه‌یگندراوه.